بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەک لە بزوتنەوەی حەماس بە کەناڵی جزیرەی ڕاگەیاندووە کە ڕەزامەندی لە سەر پێشنیارەکەی میسر و قەتەر بۆ ئاگربەستی غەززە دراوە.
چەند سەرچاوەیەکی دیکە ڕایانگەیاندووە کە حەماس پاش وتووێژ و ڕاوێژ لە گەڵ گرووپە فەڵەستینییەکان، ڕەزامەندی کە سەر ئەم پێشنیارە دەربڕیوە.
بە وتەی ئەو سەرچاوانە، حەماس هیچ گۆڕانکارییەکی لە پێشنیارەکەی میسر و قەتەردا نەکردووە.
محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، ئەمڕۆ دووشەممە، بۆ وتووێژ سەبارەت بە ڕێکەوتنی ئاگربەستی غەززە سەردانی میسری کرد./.