بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یونیسێف ڕایگەیاندووە کە بە هۆی سیاسەت و کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە کارەساتی مرۆیی لە غەززە زیاتر بووە و مەترسییەکانیش بە تایبەت لە سەر منداڵانی ئەم ناوچەیە زیاتر بوون.
لە ڕاپۆرتێکی یونیسێفدا هاتووە کە لە 5 مانگی ڕابردوودا مانگانە زیاتر لە 540 منداڵ شەهید بوون.
سندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە لە 5 مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 2700 منداڵی غەززە بە هۆی بۆردومان و چەکی برسێتییەوە شەهید کراون./.