بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، یانەی سانتۆس رۆژی یەکشەممە یەکێک لە تاریکترین شەوەکانی خۆی بەخۆیەوە
بینی، کاتێک تووشی شکستێکی شەرمەزارکەر بوو بە ئەنجامی 6-0 بەرامبەر یانەی ڤاسکۆ
دا گاما لە یارییەکی یەکلاکەرەوە لە خولی بەرازیل.
ئەم ئەنجامە نەک هەر قەیرانی ئەم یانەیە قوڵتر کردەوە بەڵکو
قورسترین شکستی ژیانی پیشەگەری نەیمار بوو و ئەم ئەستێرە بەرازیلییە دوای یارییەکە
بەتەواوی تووشی شۆک بوو.
دوای یارییەکە نائومێدی بە ئاشکرا لە ڕوخساری نەیمار دیار
بوو. ئەو گوتی: هەست بە شەرم دەکەم من بەتەواوی نائومێدم لە نمایشەکەمان. هاندەران
مافی خۆیانە ناڕەزایەتی دەرببڕن، بێگومان بەبێ توندوتیژی. بەڵام ئەگەر بیانەوێت
سوکایەتیمان پێبکەن مافی ئەوەیان هەیه.
وتیشی: ئەمە شەرمەزارییەکی گەورەیە. من هەرگیز لە ژیانمدا تووشی ئەو شەرمەزارییە نەبووم. بەداخەوە، ئەمە ڕوویدا. فرمێسکەکانم لە توڕەیی و هەموو شتێک دەهاتە خوارەوە. بەداخەوە، من بە هیچ شێوەیەک نەمتوانی یارمەتی تیپەکەم بدەم. راستگۆبم، زۆر خراپ بوو، ئەوە ڕاستیەکەیە./.