بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان لە کۆبوونەوەی لە گەڵ نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا، وتی: ئێران بەردەوام پشتیوانی لە ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەی قەوقاز دەکاتەوە.

پزیشکیان وتی: هاوبەشییەکانی ئێران و ئەرمینیا بەستێنی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لە سەر بنەمای بەرژەوەندی بەرامبەر دابین کردووە.

ناوبراو جەختی لە سەر لەبەرچاوگرتنی نیگەرانی و تێبینییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە، بە تایبەت لە ڕێکەوتنی نێوان ئەرمینیا، ئازەربایجان و ئەمریکا کردەوە./.