بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، دواخستنی پیری شتێکە کە هەموومان گرنگی پێدەدەین و هەمیشە ئەو پرسیارە
هەیە کە کەمیی ڤیتامین دەبێتە هۆی پیربوونی پێشوەختە؟ لە وەڵامدا، دەتوانین بڵێین
کەمی ڤیتامینێکی دیاریکراو راستەوخۆ نابێتە هۆی پیربوونی پێشوەختە. لەگەڵ ئەوەشدا،
کەمی هەندێک ڤیتامین لەوانەیە پرۆسەی پیری خێراتر بکات و یارمەتیدەر بێت بۆ گەشەکردنی
نەخۆشییەکانی پەیوەست بە تەمەن.
چەند ڤیتامینێکی سەرەکی و کاریگەرییان لەسەر پیربوونی پێشوەختە
بریتین لە:
1- ڤیتامین
C:
ڤیتامین C دژە ئۆکسێنەرێکی
بەهێزە کە ڕۆڵێکی گرنگ لە بەرهەمهێنانی کۆلاجین دەگێڕێت و هەروەها پرۆتینێکە پێکهاتەی
پێست بەهێز دەکات. کەمی ڤیتامین C دەبێتە
هۆی وشکبوونی پێست و چرچی و خێراکردنی پیربوونی پێست. سەرەڕای ئەوەش، ئەم ڤیتامینە
پێست لە زیانەکانی تیشکی سەروو بنەوشەیی دەپارێزێت.
2- ڤیتامین
E:
ڤیتامین E هەروەها دژە ئۆکسێنەرێکی
بەهێزە کە خانەکانی پێست لە زیانی جۆراوجۆر دەپارێزێت. کەمی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی
کەمبوونەوەی نەرمی پێست و دەرکەوتنی چرچی پێشوەختە.
3- ڤیتامین
A:
ڤیتامین A ڕۆڵێکی
گرنگ لە نوێبوونەوەی خانە و بەرهەمهێنانی کۆلاجین دەگێڕێت. کەمی ئەم ڤیتامینە
دەبێتە هۆی وشکبوونەوە، سووربوونەوە و تەنک بوونی پێست و لە ئەنجامدا پیربوونی
پێشوەختی پێست.
4- ڤیتامین
D:
ڤیتامین D یارمەتی
تەندروستی پێست دەدات و ڕۆڵی دژە هەوکردنی هەیە. کەمی ڤیتامین D دەبێتە
هۆی وشکبوون و هەوکردنی پێست و لەوانەیە ببێتە هۆی پیربوونی پێشوەختە./.