بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد شەرع کە خۆیی وەک سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سوریا ناساندووە، لە حوکمێکدا " ئیبراهیم عەبدولمالک عەلابی " ی وەک باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی ئەم وڵاتە لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک دەستنیشان کرد.
لە پاش کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، عەلابی وەک ڕاوێژکاری یاسایی وەزیری دەرەوەی سوریا چالاکی کردووە و چەندین دۆسیەی وەک هەڵگرتنی سزا و گەمارۆکانی لە ئەستۆ بووە.
ناوبراو لەدایکبووی ڕیاز پایتەختی سعوودیە و یەکێک لە پارێزەرە گەنجەکانی بواری مافی مرۆڤە و پێشتر چەندین ڕێکخراوی ناحکومیی لە بواری ئازادییەکان و مافی مرۆڤدا هەبووە و ڕاوێژی بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوە./.