بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەیمەن سەفدی وەزیری دەرەوەی ئەردەن لە سەردانەکەیدا بۆ مۆسکۆ، ڕژێمی زایۆنیستیی بە داگیرکاری تۆمەتبار کرد و جەختی لە سەر بەرەنگاربوونەوەی پرۆژەی ئیسرائیلی گەورە کردەوە کە لە لایەن سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژێمەوە خراوەتەڕوو.
ناوبراو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ سێرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، وتی: دەبێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەڵوێستێکی ڕوونی لە سەر پرۆژەی داگیرکاریی ئیسرائیل هەبێت. هەروەها بەرپرسیارێتی سیاسی، مرۆیی، ئەخلاقی و بەرژەوەندی ئەمنی وادەکات، هەنگاوێک بۆ ڕاگرتنی وێرانکاری و زۆربێژیی ئیسرائیل هەڵبگیرێت.
سەفدی وتی: دەبێت لە بەرامبەر کردەوە و پیلانە سیاسییەکانی ئیسرائیل بە ناوی ئیسرائیلی گەورە بوەستین./.