بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە کە ئێران سبەی سێ شەممە 10 ی حوزەیرانی 2025 وەڵامی پێشنیارەکەی ئەمریکا بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتن لە سەر دۆسیەی ئەتۆمی دەداتەوە.

وەڵامەکەی ئێران بە شێوازی نووسراو و لە ڕێگەی نێوەندگێڕەوە دەبێت. عومان تا ئێستا لە نێوان ئێران و ئەمریکا نێوەندگێڕیی کردووە.

دەوترێت ئێران پێشنیارێک دەداتە ئەمریکا کە وێڕای پاراستنی پیتاندنی یۆرانیۆم لە سەر خاکەکەی، ڕێوشوێنی پێویست بۆ نەهێشتنی نیگەرانییەکانی ئەمریکا لە بەرامبەر هەڵگرتنی سزا و گەمارۆکان دەگرێتەبەر.

ئێران هەورەها ئامادەیی خۆی بۆ بەڕێوەچوونی گەڕی نوێی دانوستانەکان لە ئەگەری ڕەچاوکردنی هێڵە سوورەکانی ڕادەگەێنێت./.