بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژی ڕابردوو له یاری پێش کۆتایی جامی سوپەری سعوودیه یانەی نەسر له یارییەکی گرنگ و پڕ ڕووداو به ئەنجامی 2-1 بەرامبەر یانەی ئیتیحاد که پاڵەوانی خولی وەرزی ڕابردوو بوو سەرکەوتنی بەدەستهێنا و گەیشتە یاری کۆتایی جامی سوپەری سعوودیه

ئەم یارییە کە ڕۆژی سێشەممە لە هۆنگ کۆنگ بەڕێوەچوو، سەرەڕای ئەوەی سادیۆ مانێ لە خولەکی 25 دەرکرا یاریزانانی نەسر بە ئاستێکی نایاب بەرامبەر ڕکابەرەکەیان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا. ئێستا دەبێت یانەی نەسر لە یاری کۆتایی بەرامبەر براوەی یاریی نێوان ئەهلی و قادسیە یاری بکات./.