بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بێخەوی یەکێکە لە کێشە باوەکانی شێوازی ژیانی مۆدێرن که کاریگەری خراپی لەسەر تەندرووستی جەستەیی و دەروونی هەیە. بەڵام توێژینەوەکانی ئەم دواییانە پەیوەندییەکی نیگەرانکەریان لەنێوان کەمخەوی درێژخایەن و زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەرخستووە.

ئەو کەسانەی شەوانە کەمتر لە 6 کاتژمێر دەخەون لەسەدا 20ی زیاتر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ دەبن. ئەم کەسانە زیاتر مەترسی بەرزی پەستانی خوێن، بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆل و خراپی کارکردنی خوێنبەریان هەیە. لە لایەکی ترەوە، کەمخەوی پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی دڵەڕاوکێی وەک کۆرتیزۆڵەوە هەیە. ئەم هۆرمۆنانە لە درێژخایەندا دەبنە هۆی زیان گەیاندن بە دیواری خوێنبەرەکان و ئەگەری هەوکردنی درێژخایەن لە جەستەدا زیاد دەکەن کە هەردووکیان بە هۆکاری سەرەکی نەخۆشییەکانی دڵ دادەنرێن.

ڕاسپاردەکانی پسپۆڕان بۆ باشترکردنی کوالیتی خەو بەم شێوەیەن:

1- هەموو شەوێک لە کاتێکی دیاریکراودا بخەون

2- خۆبەدوورگرتن لە خواردنی کافاین لە شەودا

3- شوێنێکی ئارام و تاریک و فێنک ئامادە بکەن بۆ خەوتن

4- پێش کاتی خەوتن ئاستی ڕووناکی مۆبایل و تەلەفزیۆن کەم بکەرەوە./.