بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، سرنچک یەکێکە لەو خۆراکانەی کە ساڵانێکە لە لایەن زانستی پزیشکی کۆن بەکار
دەهێنرێت و ئەمڕۆ بە هەوڵی توێژینەوەی زانستی نوێ سەرنجێکی زۆری ڕاکێشاوە. ئەم میوەیە
دەوڵەمەندە بە پێکهاتەکانی وەک ڤیتامین C و E، ڕیشاڵ،
فلاڤۆنۆئید، ترشە چەورییە گرنگەکان، کالسیۆم، مەگنیسیۆم و دژە ئۆکسێنەرەکان.
بەهێزکەری ئێسک:
سرنچک بەتایبەتی لە شێوەی وردکراویدا سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە
لە کالسیۆم و فۆسفۆر و مەگنیسیۆم. ئەم پێکهاتانە
ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە بەهێزکردنی ئێسک و ددان و خواردنی بەردەوامیان بەتایبەتی لە
تەمەنی پیریدا دەتوانێت ڕێگری لە
پووکانەوەی ئێسک بکات. تێکەڵکردنی
لەگەڵ شیر چارەسەرێکی سروشتی و کاریگەرە بۆ ڕێگریکردن لە لەدەستدانی ئێسک.
پاڵپشتی تەندرووستی دڵ:
پێکهاتەکانی
دژە هەوکردن و دژە ئۆکسێنەرەکان کە لە سرنچکدا هەن کاریگەرن لە کەمکردنەوەی هەوکردن
لە جەستە و باشترکردنی کاری خوێنبەرەکان. ئەم تایبەتمەندییانە وایکردووە بژاردەیەکی
سروشتی بێت بۆ باشترکردنی تەندرووستی دڵ، ڕێکخستنی پەستانی خوێن و کۆنتڕۆڵکردنی شەکری
خوێن.
چارەسەری سروشتی بۆ ئازاری جومگەکان:
سرنچک تایبەتمەندی دژە هەوکردنی بەهێزی هەیە. وردکراوەکەی بە
تایبەتی بۆ ئەو نەخۆشانەی کە تووشی هەوکردنی جومگەکان و ئازاری جومگەکان دەبن بەسوودە.
بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری و هەرس:
بوونی ڤیتامین
C و ڕیشاڵ و پێکهاتەی
دژە بەکتریا لە سرنچکەدا دەیکاتە مادەیەکی بەهێزکەر بۆ سیستەمی بەرگری. ئەم میوەیە
یارمەتیدەرە بۆ ڕێگرتن لە نەخۆشییە ڤایرۆسییەکانی وەک هەڵامەت و هەروەها کاریگەرە
لە چارەسەرکردنی قەبزی و سکچوون بە ڕێکخستنی جوڵەی ڕیخۆڵە.
پاڵپشتی له پێست و قژ:
سارنچک بە
پێکهاتەی دەوڵەمەندی ڤیتامین A و E ڕێگری لە پیربوونی پێشوەختی پێست دەکات و جوانی پێست زیاد دەکات و
یارمەتی کەمکردنەوەی هەڵوەرینی قژ دەدات./.