بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەند سەرچاوەیەکی دیپلۆماتیک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا بە کەناڵی ئەلمەیادین یان ڕاگەیاندووە کە " گابرێل لۆچینگر " ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و جێگری وەزیری دەرەوەی سویسرا کە سەردانی تارانی کردووە، هەڵگری پەیامی " ستیڤ ڤیکتاف " نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بووە.

بە وتەی ئەو سەرچاوانە، ناوەڕۆکی پەیامەکەی ڤیتکاف بۆ تاران، ئامادەیی واشنتن بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان و پێدانی دەستەبەری ڕێگری لە هەر کردەوەیەکی سەربازی لە میانەی دانوستانەکاندا بووە./.