بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە جیهانی مۆدێرن و سەرقاڵی ئەمڕۆدا، کە زۆربەی کاتەکانمان لە شوێنە داخراوەکاندا بەسەر دەبەین، زۆر کەس بەدەست کەمی ڕووناکی سروشتییەوە دەناڵێنن. دیاردەیەک کە بە وتەی پسپۆڕان دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی ڤیتامین D و تەنانەت خەمۆکی.

توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی تۆرۆنتۆ لە کەنەدا ئەنجامدراوە، دەریدەخات ئەو کەسانەی ڕۆژانە 20 بۆ 30 خولەک بەر تیشکی خۆر دەبن ڕێژەی سیرۆتۆنینیان بەرزترە. هۆرمۆنێک کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە هەستی دڵخۆشی، ئارامی و ڕێکخستنی میزاجەوە هەیە.

تیشکی خۆر تاکە سەرچاوەی ڤیتامین D نییە، بەڵکو ڕۆڵێکی زۆر گرنگ دەگێڕێت لە ڕێکخستنی کارەکانی مێشک. کەمیی دەبێتە هۆی بێخەوی، ماندووبوونی زۆر و تەنانەت تێکچوونی میزاج وەک خەمۆکی وەرزی. ئەم نەخۆشییە کە بە خەمۆکی وەرزی ناسراوە لە وەرزەکانی پایز و زستاندا زیاتر ڕوودەدات و یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی کەمبوونەوەی تیشکی خۆرە لەم وەرزانەدا.

پێشنیارە گرنگەکان بۆ وەرگرتنی ڕووناکی سروشتی زیاتر بریتین لە:

1- چالاکی وەرزشی سووک لە دەرەوە

2- کردنەوەی پەردە و پەنجەرەکانی ماڵ و شوێنی کار

3- پیاسەکردنێکی کورتی ڕۆژانە، تەنانەت لە ڕۆژانی هەوریشدا./.