بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەرزی هاوین، لەگەڵ زیادبوونی تیشکی خۆر، مەترسی بۆ سەر تەندرووستی چاو درووست دەکات. چاویلکەی هەتاوی کە تایبەتمەندی پارێزگاری لە تیشکی جۆراوجۆر هەیە بە ئامرازێک دادەنرێت بۆ پاراستنی تەندرووستی چاو.

پاراستن لە تیشکی سەروو بنەوشەیی :

تیشکی سەروو وەنەوشەیی خۆر زیان بە چاو دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی نەخۆشی چاو. چاویلکەی هەتاوی بە کەمکردنەوەی ئەم تیشکانە چاو دەپارێزێت. 

کەمکردنەوەی ماندووبوونی چاو:

تیشکی خۆر لە هاویندا دەبێتە هۆی ماندووبوون و هەوکردنی چاو. چاویلکەی هەتاوی بە کەمکردنەوەی تیشکی خۆر، گوشاری سەر ماسولکەکانی چاو و ماندوێتی لە سودا 20ی کەم دەکاتەوە. ئەم کارە بەتایبەتی لە چالاکییە درێژخایەنەکانی دەرەوە گرنگە.

ڕێگریکردن لە وشکبوونی چاو:

چاویلکەی هەتاوی ڕێگری لە هەڵم بوونی فرمێسک دەکات و لە ئەنجامدا ڕێگری لە وشکبوونی چاو و سوتان و خوران دەکات.

پاراستنی پێستی دەوروبەری چاو:

پێستی دەوروبەری چاو زۆر هەستیارە و دەکەوێتە بەر زیانەکانی تیشکی خۆر. چاویلکەی هەتاوی بە داپۆشینی ئەم شوێنەی چاو، ڕێگری دەکات لە پیربوونی پێشوەختە و چرچ و لۆچی لە ئەنجامی تیشکی خۆر./.