بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤیتامین B لە ڕاستیدا کۆمەڵێک لە ڤیتامینە جیاوازەکانە کە هەریەکەیان ڕۆڵێکی تایبەت لە جەستەدا دەگێڕن. ڤیتامینەکانی B بۆ گۆڕینی خۆراک بۆ وزە، بەرهەمهێنانی خڕۆکە سوورەکان و پاراستنی تەندروستی خانەکانی دەمار زۆر گرنگن.

ڕۆڵی ڤیتامینەکانی گروپی B:

١- B1 (تیامین): یارمەتی کاری مێشک و کۆئەندامی دەمار دەدات و ڕێگری لە ماندووبوون دەکات

٢- B2 (ریبۆفلاڤین): پاراستنی تەندروستی پێست و چاو و کاری خانەکان

٣- B3 (نیاسین): یارمەتی میتابولیزمی وزە دەدات و کۆلیسترۆلی خوێن کەم دەکاتەوە

٤- B5 (ترشی پانتۆتێنیک): بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەکانی سترێس و چەوری

٥- B6 (پیریدۆکسین): ڕێکخستنی میزاج و یارمەتیدەر لە بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەکان

٦- B7 (بیۆتین): بەهێزکردنی قژ و پێست و تێکشکاندنی شەکر و چەوری

٧- B9 (فۆلات): لە کاتی دووگیانیدا زۆر گرنگە بۆ گەشەی کۆرپەلە

٨- B12 (کۆبالامین): ڕێگری لە کەم خوێنی و بەهێزکردنی کاری دەمارەکان./.