بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی ئارسناڵ کۆتایی به دانوستانەکانی لەگەڵ یانەی کریستاڵ پالاس هێنا بۆ کڕینی ئێبێرێچی ئێزێ. فابریزیۆ ڕۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتالی و شارەزای گواستنەوەی تۆپی پێی ئەوروپا ڕایگەیاند کە پەیوەندیکردنی ئەم یاریزانە تەمەن 27 ساڵە بۆ ئارسناڵ پشتڕاست کرایەوە دوای رێککەوتنی نێوان هەردوو یانەکە. کریستاڵ پالاس نزیکەی 60 ملیۆن پۆند لە فرۆشتنی ئەم یاریزانە بەریتانییە بەدەست دەهێنێت./.