بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کاتێک لە جواو پالهینها یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی بایرن میونشن پرسیارکرا سەبارەت بە ویستی هێشتنەوەی مێندێز لە میونشن بە توندی ڕایگەیاند: ئەگەر ئەوە بەدەست من بوایە، هەر ئێستا لێرە دەیهێڵمەوە و بەدڵنیاییەوە نەمدەهێشت دەستبەجێ بڕوات!.

ئەوەی نونو مێندێز لە یاری کۆتایی کردی و ئەو ئاستەی لەم ماوەیەدا پێشکەشی کرد، زۆر نایابە. ئەو وەرزێکی نایابی و پێشکەوتنێکی بەرچاوی هەبوو، لە کاتێکدا هێشتا زۆر گەنجە. بەڕای من، ئەو بە ئاشکرا باشترین بەرگریکارە لە جیهاندا. لەم تەمەنەدا ئەم جۆرە ئاستانە زۆر بەنرخە و دەبێت چێژ لە بوونی یاریزانانی وەک ئەو لە هەڵبژاردەی نیشتمانی وەربگرین./.