بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی هۆشدارییدا کە پرۆژەی ئیسرائیلی گەورە کە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە بانگەشەی بۆ دەکرێت، کەناراوەکانی میسر لە دەریای سوور تا ڕووباری نیل و بەشێکی زۆری نیمچە دوورگەی سعوودیە بە تایبەت شارە پیرۆزەکانی مەککە و مەدینە لەخۆدەگرێت.

سەرۆکی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: زایۆنیسمی جیهانی لە ئەمریکا و ئەورووپا بە تەواوی بۆ مسۆگەربوونی پیلانی ڕووخاندنی مزگەوتی ئەقسا پشتیوانی لە زایۆنیستەکان لە فەڵەستین دەکات.

حوسی وتی: نتانیاهۆی تاوانبار باس لە جێبەجێکردنی پرۆژەی ئیسرائیلی گەورە دەکات کە بە واتای زاڵبوون بە سەر وڵاتانی ناوچەکە و ملکەچبوونی موسڵمانانە، لە کاتێکدا کە حکومەتە ئیسلامییەکان بەدەر لە بەیاننامە، هەنگاوێکیان لە دژی ئەم پیلانە نەناوە./.