بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، ماتیاس جایسلێ ڕاهێنەری ئەڵمانی یانەی ئەهلی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە ئاستی یاریزانەکانی دوای
بردنەوەی تیپەکەی بەرامبەر قادسیە لە یاری پێش کۆتایی جامی سوپەری سعوودیە لە هۆنگ
کۆنگ.
ئەم ڕاهێنەره
له کۆنگره ڕۆژنامەوانییەکەی دوای یارییەکه ڕایگەیاند: نمایشێکی نایابمان پێشکەش
کرد. گۆڵی سەرەتایی قادسیە وای لە یاریزانەکانم کرد بە تەرکیز و وردی زیاتر یاری
بکەن و ئەمەش وای لێکردین کۆنترۆڵی تەواوی یارییەکە بکەین. هەماهەنگی یاریزانەکان
زۆر ڕوون بوو و ئەمەش هۆکارێکی سەرەکییە بۆ ئەم سەرکەوتنە گرنگە.
ڕاهێنەری
ئەهلی ئاماژەی به ئامانجەکانی یانەکەی کرد بۆ وەرزی نوێ و ڕایگەیاند: ئێمە
دەمانەوێت کێبڕکێ بکەین بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکان. ئامانجەکانمان زۆرن، بەڵام لە
هەمان کاتدا بە دروستی کار دەکەین و هەنگاو بە هەنگاو بەرەو پێشەوە دەڕۆین.
ماتیاس
جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی سەرەکی تیپەکە بردنەوەی جامی سوپەرە هەرچەندە دەبێت باشترین
ئاستیان لە یاری کۆتایی بەرامبەر یانەی نەسر پێشکەش بکەن./.