بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیدز یۆنایتد ماوەیەکە لە دانوستانە لەگەڵ بەرێوەبەرانی یانەی میلان بۆ کڕینی ئۆکافۆر و دواجار هەردوو یانە ڕایانگەیاند کە گەیشتوونەتە ڕێکەوتنی کۆتایی بۆ ئەم گواستنەوەیە و هەروەها ئەو یاریزانە بە واژۆکردنی گرێبەستێک پەیوەندی بەم یانەیە کردووە بۆ ئەوەی ئەزموون لە یاریکردن لە پرێمەرلیگ پەیدا بکات.

لە بەیاننامەی فەرمی یانەی میلان ڕاگەێندراوە: ئەم یانەیە دەتوانێت ئەوە پشتڕاست بکاتەوە کە نوح ئۆکافۆر بە هەمیشەیی پەیوەندی بە لیدز یۆنایتد کردووە. ئەم یانەیە سوپاسی ئۆکافۆر دەکات بۆ ئاستی یاریکردن و پابەندبوونی بە یانەکە و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت./.