بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جولێس کۆندێ بە ئامادەبوون لە ئۆفیسی خوان لاپۆرتا گرێبەستی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە تا ساڵی 2030 واژۆکرد. گرێبەستی پێشووی ئەم بەرگریکارە فەرەنسییە تاوەکو ساڵی 2027 بوو و هەینی رابردوو گەیشتە ڕێکەوتنێک بۆ درێژکردنەوەی مانەوەی لە بەرشەلۆنە.

ئەم بەرگریکارە خۆشحاڵی خۆی بە درێژکردنەوەی گرێبەستەکە دەربڕی و گوتی: من زۆر دڵخۆشم بە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەم. پرۆسەکە تا ڕادەیەک ئاسان بوو. من زۆر دڵخۆشم و بۆ من و ئەم یانەیە ئاسان بوو بگەینە ڕێککەوتن./.