بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، لیژنەی چاودێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیمارات لە کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممەدا
بڕیاریدا بۆ ماوەی پێنج یاری دوو یاریزان بە ناوەکانی خالید زەنحانی لە یانەی شارجە
و سوڵتان عادل لە یانەی شەباب ئەهلی لە بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییە ناوخۆییەکان
بێ بەش بکات.
هەروەها هەریەک
لەو یاریزانانه ڕووبەڕووی غەرامەی 500 هەزار درهم بووه و له لیستی هەڵبژاردەی ئەو
وڵاتە دوورخراونەتەوه. فیدراسیۆنی تۆپی پێی
ئیمارات لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای یاسایی و سزای تایبەت
بە هەڵبژاردە نیشتمانییەکان دراوە، چونکە ئەم دوو یاریزانە لە کەمپی هەڵبژاردەی نیشتمانیدا
لە 7ی حوزەیرانی 2025 لە یاساکان سەرپێچییان کرد./.