بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بایرن میونشن لە هەفتەی یەکەمی بۆندسلیگادا ڕووبەڕووی لایپزیگ بووەوە. یاریزانانی ڤینسنت کۆمپانی بە پێشکەشکردنی ئاستێکی نایاب توانیان بە ئەنجامی 6-0 لە ڕکابەرەکەیان ببەنەوە بە سێ گۆڵ لە هاری کەین و دوو گۆڵ لە مایکل ئۆلیس و یەک گۆڵ لە لویس دیاز.

تەنانەت هاندەرانی بایرن بە گەشبینیش چاوەڕێی ئەوەیان نەدەکرد تیپی ڤینسنت کۆمپانی ئەم وەرزە بەم شێوەیە بەهێز دەستپێبکات. بردنەوە بە شەش گۆڵ، بەتایبەتی بەرامبەر یەکێک لە تیپە گەورەکانی بۆندسلیگا، بە دەستپێکێکی سەرسوڕهێنەر دادەنرێت بۆ بایرن میونشن./.