بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی یانەی بەرشەلۆنه هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی به زووترین
کات چەندین گواستنەوە ئەنجام بدات بۆ ئەوەی بتوانن ئەو یاریزانانه تۆمار بکەن که
تا ئێستا ژمارەیان نییه. بۆ ئەمەش پێویسته مووچەی تیپەکە کەم بکرێتەوه و یەکێک لەو
یاریزانانەی که بڕیاره بڕوات هێکتۆر فۆرته.
میدیا وەرزشییەکان بڵاویانکردووەتەوە کە ئەم
یاریزانە بیر لە چەندین ئۆفەری قەرز دەکاتەوە، بەڵام رەنگە دوایین مەبەستی
پرێمەرلیگ بێت. یانەی وێست هام ئامادەیه به فەرمی
گرێبەستی گواستنەوەی ئەم یاریزانه فەرمی بکات و ئێستا چاوەڕێی ڕۆیشتنی له یانەی بەرشەلۆنه
دەکات.
لەوبارەیەوە
هێکتۆر فۆرت مەرجی داوە کە بۆ هەر شوێنێک بڕوات دەبێت گواستنەوەکە بەشێوەی قەرز بێت
بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو ئەگەری گەڕانەوەی هەبێت بۆ بەرشەلۆنە. ئامانجی سەرەکی سەرکەوتنە
لەبەرشەلۆنە و دەزانێت کاتی یاریکردن بۆ ئەم یانەیە هاتووە./.