بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، نیوەی یەکەمی یاری کۆتایی جامی سوپەری سعوودیە لە نێوان ئەهلی و نەسر بە
ئەنجامی 1-1 کۆتایی پێهات. ڕۆناڵدۆ گۆلی یەکەمی بۆ یانەی نەسر تۆمارکرد.
بەڵام ئەم
گوڵە تەنیا گوڵێکی ئاسایی نەبوو. چونکە ڕۆناڵدۆ توانی سەدهەمین گۆڵی خۆی بە درێسی
نەسرەوە تۆمار بکات و بووە تاکە یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا کە زیاتر لە 100 گۆڵی
بۆ چوار یانەی جیاواز تۆمار کردووە. پێشتر لە ڕیال مەدرید و مانچستەر یۆنایتد و یوڤێنتوسدا
ژمارەی پێوانەیی لەو شێوەیەی تۆمارکردبوو و ئێستاش ئەم شانازیە مێژووییەی لە یانەی
نەسریش بەدەستهێناوە./.