بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، دوای ئەوەی پورتوگال سەرکەوتوو بوو لە بردنەوەی نازناوی خولی
نەتەوەکانی ئەوروپا، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کاپتنی هەڵبژاردەی پورتوگال ئەمڕۆ پەیامێکی
کورتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ سوپاسگوزاری بڵاوکردەوە.
ڕۆناڵدۆ لە
هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: هیچ شتێک بەبێ پشتیوانی ئێوە
نەدەبوو. تۆ باشترینیت.
ئەم پەیامەیه
ڕۆژێک پاش سەرکەوتنی پورتوگال بەرامبەر ئیسپانیا دوای لێدانی سزای یەکلاکەرەوە بڵاو
کرایەوه. ئەمە دووەم نازناوی پورتوگال لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپایە./.