بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش ڕاهێنان، جەستەت پێویستی بە خۆراکی گرنگ هەیە بۆ چاککردنەوە و بەدەستهێنانەوەی وزە، چونکە سەرچاوەکانی وزە و ڤیتامینەکانی ماسولکەکانت نەماون. خۆراکی گونجاو دوای وەرزش ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە خێرایی چاکبوونەوەی جەستە و زۆرترین سوودی ڕاهێنان. ئەم پرۆسەیە زۆر یارمەتیدەرە لە بنیاتنانەوەی ماسولکەکان، گونجاندنی جەستە لەگەڵ گوشاری ڕاهێنان و ئامادەکاری بۆ ڕاهێنانی داهاتوو.

شارەزایان پێیان وایە 30 بۆ 60 خولەکی یەکەم دوای وەرزش باشترین کاتە بۆ گەیاندنی خۆراکە گرنگەکان بۆ جەستە. لەم ماوەیەدا، جەستەت بەرزترین توانای هەڵمژینی خۆراکە گرنگەکانی هەیە و پرۆسەی بنیاتنانەوە و درووستکردنی ماسولکەکان خێراتر ئەنجام دەدرێت.

بە پێی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی خۆراکی وەرزشی بڵاوکراوەتەوە، خواردنی کاربۆهیدرات لە ماوەی 30 خولەک پاش وەرزش یارمەتیدەر دەبێت بۆ پڕکردنەوەی وزەی ماسولکەکان و هەروەها یارمەتی چاکبوونەوەی جەستە دەدات.

ژەمێکی نمونەیی بۆ خۆراکی پاش ڕاهێنان دەبێت تێکەڵەیەکی زیرەکانە بێت لە کاربۆهیدرات و پرۆتین. کاربۆهیدرات وزەی لەدەستچوو دابین دەکات و پرۆتین بۆ چاککردنەوە و گەشەی شانەی ماسولکەکان گرنگە.

سەرچاوە نایابەکانی پرۆتین بۆ چاکبوونەوەی ماسولکەکان بریتین لە:

1- ماسی

2- هێلکە

3- پرۆتینی ڕووەکی

4- گۆشتی بێ چەوری

5- بەرهەمە شیرەمەنییەکانی کەم چەوری./.