بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، کانزاکان ماددەی کیمیایی گرنگن بۆ جەستە کە لە پرۆسەی جۆراوجۆردا
ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن. ئەم ماددانە بە بڕێکی کەم پێویستن بۆ جەستە، بەڵام بەبێ ئەوان
تەندرووستی جەستەیی و دەروونی تێکدەچێت. کانزاکانی وەک کالسیۆم، ئاسن، زینک،
مەگنیسیۆم، پۆتاسیۆم و فۆسفۆر ڕۆڵی گرنگ لە لەشدا دەگێڕن.
فۆسفۆر: ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پێکهاتەی ئێسک و
بەرهەمهێنانی وزە
پۆتاسیۆم: پاراستنی هاوسەنگی شلەکان، ڕێکخستنی
لێدانی دڵ و پەستانی خوێن
مەگنیسیۆم: ڕێکخستنی کاری ماسولکە و دەمارەکان،
یارمەتیدەرە لە بەرهەمهێنانی وزە
زینک: سیستەمی بەرگری بەهێز دەکات، برینەکان
چاک دەکاتەوە و تەندروستی پێست دەپارێزێت
کالسیۆم: بۆ بەهێزی ئێسک و ددان گرنگە و
یارمەتی کاری ماسولکەکان و کۆئەندامی دەمار دەدات
ئاسن: ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە دروستکردنی
هیمۆگڵۆبین لە خوێن و گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ خانەکان./.