بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێستا دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا گرێبەستێک بە بەهای 66 ملیۆن یۆرۆ و 9 ملیۆن یۆرۆی دیکە وەک پاداشتی زیادە لەنێوان هەردوو یانەکەدا واژۆ کرا، ئێبێرێچی پەیوەندی بە یانەی ئارسناڵەوە کرد.

ئەم یاریزانە گرێبەستێکی چوار ساڵەی لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ ساڵێکی دیکە واژۆکردووە و رەنگە هەفتەی داهاتوو یەکەم یاریی خۆی ئەنجام بدات. ئەم گواستنەوەیە بۆ ئەم یاریزانە تەمەن 27 ساڵە بە گەڕانەوە بۆ ماڵی خۆی دادەنرێت، چونکە ئەو لە منداڵیدا بەشێک بووە لە ئەکادیمیای ئارسناڵ و پێشتر ڕایگەیاندبوو کە هەر لە منداڵییەوە هاندەری ئەم یانەیە./.