بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چاوەڕوان ناکرێت یانەکانی سعوودیە ڕاکێشانی برۆنۆ فێرناندێز لەبیر بکەن، لەکاتێکدا ئەم ئەستێرە پورتوگالییە سوورە لەسەر بەردەوامبوونی لە یانەی مانچستەر یۆنایتد. برۆنۆ فێرناندێز پێشتر لەلایەن دوو یانەی گەورەی سعودیەوە ڕووبەڕووی ئۆفەری فەرمی بووەوە کە بریتین لە هیلال و نەسر، بەڵام ئەو هەردوو ئۆفەرەکەی ڕەتکردەوە.

ماڵپەڕی سعوودیە سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە یانەی ئیتیحاد پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی ئەم وڵاتە کڕیارێکی نوێیە بۆ برۆنۆ فێرناندێز و دانوستانەکانی لەگەڵ ئەو یاریزانە دەستپێکردووە. ئێستا یانەی ئیتیحاد بەرزترین ئۆفەری پێشکەش بە برۆنۆ فێرناندێز کردووە و چاوەڕێی وەڵامی کۆتایی کاپتنی مانچستەر یۆنایتد دەکات./.