بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی دەزگای دژە تیرۆری عێراقدا هاتووە کە بە هەوڵە ھەواڵگرییە بەردەوامەکان و چاودێری ورد و بەدواداچوونی درێژخایەن بۆ جموجۆڵەکانی تاکی ئامانجکراو، هێزەکانی دەزگای دژە تیرۆر توانییان یەکێک لە تیرۆریستە مەترسیدارەکانی بەغدا دەستگیر بکەن کە فەرمانی دەستگیرکردنی لە لایەن دادوەرەوە دەرچووبوو.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەو تیرۆریستە لە پێگەیەکی سەربازیدا چالاک بووە لەو شوێنەی پێی دەوترێت ویلایەتی باشور، دواتر گواستراوەتەوە بۆ نەینەوا بۆ ئەوەی لە بەشێک بە ناوی پۆلیسی ئیسلامی کاربکات، دواتر لە دەستەی ئایینی لیوای تەبلیقی دامەزرا. ئەو تیرۆریستە لە بەڕێوەبردنی تەریقەتی نەهاوەند لە نێو گرووپە تیرۆریستییەکانی داعش بەردەوام بوو لە چالاکی.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم ئۆپەراسیۆنە بەشێکە لە هەوڵە چالاکانە و بەردەوامەکانی دەزگای دژە تیرۆری عێراق بۆ بەدواداچوونی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش./.