بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی لە گەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا، ستایشی ڕۆڵ و پشتیوانی ئەنکەرەی لە گەلی فەڵەستین کرد و جەختی لە سەر دەفرایەتییە هاوبەشەکانی جیهانی ئیسلام بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیلانگێڕییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و بەرگری لە ئامانجەکانی فەڵەستین کردەوە.

لە درێژەی ئەو کۆبوونەوەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تاران و ئەنکەرە تاوتوێ کرا و هەر دوو وەزیر جەختیان لە سەر پەیوەندییەکی ستراتیژی و بەردەوام لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە.

عێراقچی و فیدان بەڕێوەچوونی خێراتری ئەنجومەنی باڵای پەیوەندییەکانی ئێران و تورکیایان وەک هەنگاوێک لە پێناو پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات بە پێویست ناو برد./.