بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامیدا هاتووە کە " ئێمە بانگهێشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بانگهێشت دەکەین بۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی تاوتوێکردنی تاوان و دەستدرێژییەکانی دژ بە گەلی فەڵەستین و پشتیوانی لە هەوڵەکانی ئەمریکا، میسر و قەتەر بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە دەکەین ".
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە " ئێمە ئیدانەی گرنگینەدان و کات بەفیڕۆدانی ئیسرائیل و وەڵامنەدانەوەی هەوڵەکانی گەیشتن بە ئاگربەست دەکەین و داوای کردنەوەی بەپەلەی دەروازە سنورییەکان و گەیشتنی هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان بە بێ هیچ بەربەستێک بۆ کەرتی غەززە دەکەین ".
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە کە " ئێمە هەروەها داوای دەستەبەرکردنی چالاکی دەزگا فریاگوزارییەکان بە تایبەت ئۆنڕوا لە کەرتی غەززە دەکەین و لێدوانی نابەرپرسیارانەی نتانیاهۆ سەبارەت بە ئیسرائیلی گەورە ئیدانە دەکەین ".
ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی هەروەها جەختی لە سەر پێویستی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی فەڵەستینی لە سەرتاسەری خاکی ئەم وڵاتەدا کردووەتەوە./.