بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم لە وتارێکدا لە ڕێوڕەسمی وەبیرهێنانەوەی سەید عەباس موسەوی، وتی: خۆڕاگری قەڵایەکی بەهێز لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت.

ناوبراو داوای لە حکومەتی لوبنان کرد لە پێناو گەڕانەوەی سەروەری، تەیارکردنی سوپا و داڕشتنی ستراتیژی بەرگری هەنگاو بنێت و جەختیکردەوە کە لوبنان پێویستی بە گێڕانەوەی سەروەری خۆیە و ڕیشەی کێشەکانی ئەم وڵاتەش، دوژمنی زایۆنیستی و ئەمریکایە وەک لایەنگری.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: خۆڕاگری سوپای یەک وڵات یان جێگرەوەی نییە، بەڵکوو هاوکار و پشتیوانیە.

شێخ نەعیم قاسم وتی: دەبێت سوپای لوبنان تەیار بکرێت، لە بەر ئەوەی کە بەرپرسیارێتی پاراستنی وڵاتی لە ئەستۆیە و خۆڕاگریش یارمەتیدەری دەبێت.

ناوبراو وتی: داوامان لێکراوە چەکەکانمان ڕادەست بکەین، لە کاتێکدا کە ئێمە 5 هەزار تێکۆشەر و سەرکردەیەکی گەورەمان لەم ڕێگایەدا لەدەستداوە، ئەوەی کە داوای چەکەکانمان دەکات، لە ڕاستیدا گیانی ئێمەیان دەوێت و لەو حاڵەتەدا هێزی خۆمان پیشانی جیهان دەدەین.

شێخ نەعیم قاسم وتی: ئەگەر خۆڕاگری نەدەبوو، ڕژێمی زایۆنیستی تا بەیروت پێشڕەویی دەکرد، وەک چۆن کە تا دیمەشق پێشڕەوی کرد، بە هۆی خۆڕاگرییەوە ڕژێمی زایۆنیستی، بەدەر لەو 5 گردەی لە باشوری لوبنان داگیریکردووە، پێشڕەوی بکات./.