بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیا وەرزشییەکان بڵاویانکردەوە یانەی نەسڕی سعوودی بە راهێنەرایەتی خۆرخی خیسۆس و لەسەر داوای کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە بەهێزکردنی پێکهاتەکەیان بەردەوامن.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردەوە بەڕێوبەرانی یانەی نەسر هەوڵ دەدەن لەگەڵ فابیان ڕۆیز یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان گرێبەست واژۆ بکەن.

هەروەها ئاشکرایکردووە کە ئامانجی یانەی نەسر لە گواستنەوەی ئەستێرە ئیسپانیەکە بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەیانە بۆ ئەم وەرزە تا بتوانن کێبڕکێی سەرجەم نازناوەکان بکەن. بەڵام یانەی نەسر ئۆفەری ئامادەکردووە تا پێشکەشی یانەی پاریس بکات بەڵام یاریزانە ئیسپانییەکە هەست بە دڵخۆشی دەکات لە خولی فەرەنسا و بە هیچ شێوەیەک بیری لە رۆیشتن نەکردووەتەوە./.