بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسین حاجی حەسەن ئەندامی فراکسیۆنی وەفاداری بۆ خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان، سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەو وڵاتە وتی: حکومەتی لوبنان سەرجەم تاوان و دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی لەبیرکرد و لە بەرامبەر سیاسەتەکانی ئەمریکادا خۆیی بە دەستەوە داوە.
ناوبراو وتی: بڕیارەکەی حکومەتی لوبنان بۆ چەککردنی حزبوڵڵا جێبەجێ ناکرێت و بە پێچەوانەی دەستوورە و هیچ ڕەوایەتییەکی نییە.
حوسێن حاجی حەسەن وتی: لە کاتێکدا کە ژمارەیەکی زۆر لە لوبنانییەکان بە دیلی لای زایۆنیستەکانن، حکومەت بە بێ هیچ ئیمتیازێک دیلکە زایۆنیستیەکەی ئازاد کرد./.