بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لوکاس ڤازکوێز کە لە کۆتایی مانگی حوزەیران کۆتایی بە 18 ساڵ ئامادەبوونی لە ڕیال مەدرید و سەرکەوتوترین یانەی ئەوروپا هێنا، بەرەو بۆندسلیگای ئەڵمانیا دەڕوات بۆ درێژەدان بە ژیانی پیشەگەری.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی و شارەزای گۆڕانکاری وەرزشی تۆپی پێی ئەوروپا لەم بارەیەوە ڕاپۆرتی داوە: لوکاس ڤازکوێز کە دوای جێهێشتنی ڕیال مەدرید یاریزانێکی ئازاد بوو، گرێبەستێکی دوو ساڵەی لەگەڵ یانەی بایەرلیڤەرکوزن واژۆکرد./.