بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، لوکاس ڤازکوێز کە لە کۆتایی مانگی حوزەیران کۆتایی بە 18 ساڵ ئامادەبوونی
لە ڕیال مەدرید و سەرکەوتوترین یانەی ئەوروپا هێنا، بەرەو بۆندسلیگای ئەڵمانیا دەڕوات
بۆ درێژەدان بە ژیانی پیشەگەری.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ
رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی و شارەزای گۆڕانکاری وەرزشی تۆپی پێی ئەوروپا لەم
بارەیەوە ڕاپۆرتی داوە: لوکاس ڤازکوێز کە دوای جێهێشتنی ڕیال مەدرید یاریزانێکی
ئازاد بوو، گرێبەستێکی دوو ساڵەی لەگەڵ یانەی بایەرلیڤەرکوزن واژۆکرد./.