بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جبریل ڕەجوب سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەلەستین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە فیفا و لیژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپی و سەرجەم دامەزراوە وەرزشییەکانی جیهان داوای کرد هەنگاوی یەکلاکەرەوە بنێن بۆ کۆتاییهێنان بە دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر وەرزشی فەلەستین.

ڕەجوب لە لێدوانەکانیدا ڕایگەیاند: فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی لە بەرپرسیارێتی خۆی سەبارەت بەوەی بەسەر وەرزشی فەلەستیندا دێت شکستی هێناوە و لەجیاتی جێبەجێکردنی یاساکان بە سیاسەتێکی هەڵە ڕەفتار دەکات. هەروەها بێدەنگی فیفا سەبارەت بە سنووردارکردنی ئازادی هاتوچۆی یاریزانانی فەلەستینی و وێرانکردنی ژێرخانی وەرزشی، یەکسانە بە هاوکاری ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی./.