بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی وەحدەی ئیمارات نوێکردنەوەی گرێبەستی عومەر خریبین، هێرشبەری سوری بۆ وەرزێکی دیکە تا کۆتایی 2027 ڕاگەیاند. بەڕێوەبەرانی یانەکە بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تێیدا متمانەی تەواوی خۆیان بەتواناکانی خریبین ئاشکرا کرد و ئەویان بە یەکێک لەیاریزانە سەرەکییەکانی بەدیهێنانی ئامانجەکانی یانەکەیان ناو برد. هەروەها عومەر خریبین سوپاسی بەڕێوەبەران و هاندەران و ستافی تەکنیکی یانەکەی کرد بۆ پشتیوانی بەردەوامیان لە وەڵامی ئەم نوێکردنەوەیە./.