بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، یانەی حازمی سعوودیە بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ هێرشبەری سوری عومەر سۆما
ڕاگەیاند. گواستنەوەیەک کە چەند کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێی خولی سعوودیە
ئەنجامدرا.
ئێستا ئەمە
سێیەم دەرکەوتنی سۆمایە لە خولی سعوودیە. پێشتر چەندین ساڵ یاری بۆ یانەی ئەهلی
کردووە و چەندین شانازی لەگەڵ ئەم تیپە بەدەستهێناوە و ژمارەیەکی پێوانەیی مێژوویی
لە دوای خۆی بەجێهێشتووە. جێی سەرنجە
بزانین که عومەر
سۆما بە تۆمارکردنی 154 گۆڵ، هێشتا نازناوی باشترین یاریزانی مێژووی خولی سعوودیە
هەیە./.