بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، پەیوەندی کریستۆفەر نکونکو بە یانەی میلان پشتڕاست کرایەوە لە کاتێکدا
کە ئەویش لەژێر چاودێری بایرن میونشندا بوو.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ
رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی و شارەزای گۆڕانکاری تۆپی پێی ئەوروپا ڕایگەیاند: ڕێکەوتنێک
له نێوان هەر دوو یانەی میلان و چێلسی سەبارەت بە گواستنەوەی ئەم هێرشبەره فەرەنسییه
کراوه. گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ میلان بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ لەگەل پاداشت پشتڕاست
دەکرێتەوە و ئەمڕۆ هەردوو یانەی میلان و چێڵسی بڕیارە بەڵگەنامە پێویستەکان ئاڵوگۆڕ
بکەن./.