بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەتیف ڕەشید وتی: چەند هەڕەشە بەرۆکی وڵاتانی ناوچەکەی گرتووە و داوا
دەکەم ئەوانەی لەم کۆنفرانسە میوانن بچن سەردانی هەڵەبجە بکەن و ئاستی دڕندەیی
دیکتاتۆری بەعس ببینن.
ناوبراو وتی: سەرۆک مام جەلال دوای خۆی میراتییەکی
بەجێهێشت کە جێگەی شانازییە.
لەتیف رەشید باسی لەوە کرد، لە وڵاتانی پێشکەوتوو
دیموکراسییەت چووەتە خزمەتی دەوڵەمەندەکان و زۆرجار تەکنەلۆژیا بۆ خزمەتی
دەسەڵاتداران بەکاردێت و تاکو دێت جیاوازی نێوان هەژار و دەوڵەمەند زیاتر دەبێت.
دووپاتیشی کردەوە کە، ئەوەی لە غەززە روودەدات قبوڵکراو نییە
و هەڵوێستی عێراق ئەوەیە کە بە تووندی سەرکۆنەی توندوتیژییەکان دەکات و پێویستیشە
دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین دابمەزرێت./.