بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود قەماتی ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی حزبوڵڵای لوبنان هۆشداری ئەوەیدا کە تۆماس باراک نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا و لوبنان، پرۆژەیەکی نوێی بۆ داگیرکردنی گوندە سنورییەکانی باشوری ئەم وڵاتە بە پاساوی داگیرکردنی مەدەنی و ئابوری هێناوەتە پێشەوە تا ڕێگری لە گەڕانەوەی دانیشتووانی ئەو گوندانە بکات و چەند وڵاتێکی عەرەبیش پشتیوانی لە پرۆژەکەی دەکەن.

ئەو سەرکردەی حزبوڵڵا وتی: لوبنان لە دەستی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بە تەنیا ناهێڵینەوە و دەیانەوێت لوبنان ببێتە ئامرازێکی بچووککراو و ڕادەستکراو لە بەرامبەر پیلانگێڕییەکان و ئێمە موڵەتی وەها دۆخێک نادەین.

قەماتی وتی: خۆڕاگری لە لوبنان پەیوەندی بە تەنیا پێکهاتەیەکەوە نییە و لە سەرجەم پێکهاتەکان تێیدا بەشدارن و شەهید و قوربانییان بۆ وڵات داوە.

ناوبراو وتی: ڕادەستکردنی چەکی خۆڕاگری خیانەتێکی گەورەیە لە لوبنان و ئێمە تەنانەت یەک فیشەکیش ڕادەست ناکەین./.