بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود قەماتی ئەندامی
ئەنجومەنی سیاسی حزبوڵڵای لوبنان هۆشداری ئەوەیدا کە تۆماس باراک نێردەی ئەمریکا
بۆ کاروباری سوریا و لوبنان، پرۆژەیەکی نوێی بۆ داگیرکردنی گوندە سنورییەکانی
باشوری ئەم وڵاتە بە پاساوی داگیرکردنی مەدەنی و ئابوری هێناوەتە پێشەوە تا ڕێگری
لە گەڕانەوەی دانیشتووانی ئەو گوندانە بکات و چەند وڵاتێکی عەرەبیش پشتیوانی لە
پرۆژەکەی دەکەن.
ئەو سەرکردەی حزبوڵڵا وتی: لوبنان لە دەستی ئەمریکا و
ڕژێمی زایۆنیستی بە تەنیا ناهێڵینەوە و دەیانەوێت لوبنان ببێتە ئامرازێکی
بچووککراو و ڕادەستکراو لە بەرامبەر پیلانگێڕییەکان و ئێمە موڵەتی وەها دۆخێک
نادەین.
قەماتی وتی: خۆڕاگری لە لوبنان پەیوەندی بە تەنیا
پێکهاتەیەکەوە نییە و لە سەرجەم پێکهاتەکان تێیدا بەشدارن و شەهید و قوربانییان بۆ
وڵات داوە.
ناوبراو وتی: ڕادەستکردنی چەکی خۆڕاگری خیانەتێکی
گەورەیە لە لوبنان و ئێمە تەنانەت یەک فیشەکیش ڕادەست ناکەین./.