بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاردانەوەی بەرامبەر بە نامەی ئەورووپییەکان بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە گەڕاندنەوەی سناپ بەک، هۆشدارییداوە کە ئەم هەنگاوەی ئەورووپییەکان ڕەوتی هاوکارییەکانی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لاواز دەکات و ئەم هەنگاوە ڕوبەڕوی وەڵامی پێویست دەبێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەنگاوە سێقۆڵییەکەی ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیای ئیدانە کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەم هەنگاوە لە ڕووی یاساییەوە بەتاڵ و هەرچەشنە کاریگەرییەکی نییە.

ڕاشیگەیاندووە کە ئەو ڕێبازەی سێ وڵاتە ئەورووپییەکە، لە ئەگەری کۆنتڕۆڵنەکردنی، لێکەوتەی زۆری بۆ پێگە و پێکهاتەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دادەنێت و کۆماری ئیسلامی ئێران جەخت لەوە دەکاتەوە کە سەرجەم ئەندامانی بەرپرسیاری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت ئەم بڕیارە ڕەتبکەنەوە./.