بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی وتی: دوژمنی
زایۆنیستی هەر هەفتە و بە هەموو ئامرازێکی خۆکوژی، کوشتار و سەپاندنی سیاسەتی
برسیکردن، گەلی فەڵەستین لە غەززە دەکاتە ئامانج.
ناوبراو وتی: تاوانی بەئامانجگرتنی نەخۆشخانەکانی غەززە، زۆر دڕندانە و
نامرۆڤانەیە.
حوسی وتی: ئەمریکا هاوبەشی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە و گرنگینەدانی
وڵاتانی ڕۆژئاوا بە گیانی مرۆڤەکان، پیشاندەری سیاسەتی دووفاقیی ئەوانە.
سەرۆکی ئەنساروڵڵا ڕایگەیاند کە تاوانی زایۆنیستەکان پیشاندەری دڕندەیی و
ئایدۆلۆژیای تاریکی ئەوانە، لە بەر ئەوەی کە کەسانی مەدەنی دەکەنە ئامانج و بە بێ
هیچ سنوردانانێک خەڵک دەکەنە قوربانی و سەرجەم پیرۆزییەکانی مرۆڤایەتی پێشێل
دەکەن.
سەید عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی وتی: لەناوبردنی مرۆڤەکان بە برسێتی، بە
پاڵپشتی ئەمریکا و چەندین وڵاتانی ڕۆژئاوا، یەکەم تاوانی لەوجۆرەیە کە لە
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەنانەت جیهان ڕوو دەدات./.