بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەند سەرچاوەیەک
ڕایانگەیاندووە کە هێزەکانی ئەمریکا سبەی شەممە لە بەغدا دەست بە کشانەوە دەکەن.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە ئەو هێزانە لە ناوچەی
سەوز، فڕۆکەخانەی بەغدا و بارەگای فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکان کە تێیدا جێگیر
کراون، دەکشێنەوە.
بە پێی ڕێکەوتنی عێراق و ئەمریکا لە ساڵی ڕابردوو،
هێزەکانی ئەمریکا یەک ساڵی دیکە لە هەرێمی کوردستان دەمێننەوە.
پێشتر حکومەتی عێراق جەختی لەوە کردبووەوە کە یەکەم
قۆناغی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەیلولی ٢٠٢٥ دەبێت و کۆتایی دووەم قۆناغی لە
ساڵی ٢٠٢٦ دەبێت./.