بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە وتارێکدا ڕایگەیاند کە ڕەنگە شەڕ ڕووبدات و بۆ ئەمەش دەبێت بەهێز بین.

ناوبراو وتی: دەبێت بزانین لەم شەڕەدا ڕوبەڕوی کێ وەستاوین و شانازی بەمەش دەکەین، ئەمڕۆ سەرجەم ئازادیخوازانی جیهان، ئێرانییەکان و موسڵمانان لە هەر نەتەوەیەک شانازی بە ئێرانی ئیسلامییەوە دەکەن، زۆربەی ئەم کەسانەش لە کەسانی ناسراو و خاوەن پێگەن.

قاڵیباف وتی: ڕژێمی زایۆنیستی هیچ کات وەک ئێستا لە ژێر گوشارەکاندا نەبووە، زایۆنیستەکان بۆنیان بە مرۆڤایەتی و شەرەفەوە نەکردووە و لە ڕاستیدا نازییەکانی ئەم سەردەمەن.

ناوبراو وتی: پاراستنی یەکڕیزی و یەکگرتوویی بنەمای کاری ئێمەیە، هێزی ئێمە لە مووشەکەکانماندا نییە، پشتیوانی گەل بۆ ئێمە گرنگتر لە هەموو شتێکە./.