بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فانیا ئۆز ساڵزبێرگر مێژوونووسی زایۆنیست وتی: میانەڕۆکان هیچ کات واز لە خەباتی خۆیان لە دژی حکومەتی سەرکێشیکار ناهێنن. هیچ کەس ناتوانێت نکۆڵی لە داواکاری فەڵەستینییەکان بۆ هەبوونی وڵاتێکی خاوەن دەسەڵات و سەروەری لە نیشتمانی خۆیاندا بکەن.

ناوبراو وتی: فەڵەستین لە ڕووبار تا زەریا و ئیسرائیلی گەورە بوونیان نابێت. شەڕی فەڵەستین و ئیسرائیل تەنیا بە چارەسەری سیاسی و ناوچەیی دەکرێت.

ڕاشیگەیاند کە دەبێت بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی بە سزای تاوانەکانی بگات./.